بۆڵتۆن کەیسی ئێران دەباتە ژاپۆن

0

نوچە-رۆیتەرز

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، کە بە ئامانجی پێکهێنانی هاوپەیمانییەک لە گەڵ ژاپۆن بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاوەکانی کەنداو، سەردانی ژاپۆنی کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە کۆبووەوە.

جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، ئەمڕۆ لە گەل شوتارۆ ڤیچی، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و یەکێک لە کەسایەتیە نزیکەکانی سەرۆکوەزیران کۆبووەوە، لە بڕگەیەکی دیکەی سەردانەکەی، بۆڵتۆن لە گەڵ راتو کونو، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، دیدارێکی ئەنجام دا.

بە گوتەی بۆڵتۆن، لە میانی دیدار و باسەکانی لە گەڵ بەرپرسانی ژاپۆن، گفتوگۆیەکی بنیاتنەری ئەنجام داوە، هەر چەند ئاماژەی بەوە نەکرد، کە ئایا ژاپۆن پەیوەستی هاوپەیمانی دەریایی دژ بە ئێران دەبێ یان نا.

ئابە شینزۆ، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆنیش، بە ئاماژەدان بە داوای ئەمریکا بۆ پەیوەست بوونی وڵاتەکی بە هاوپەیمانی دەریایی دژ بە ئێران، گوتی “تۆکیۆ خوازیارە بەر لەوەی وەڵامی داواکەی واشنتۆن بداتەوە، هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا وەگەر بخات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com