لەندەن لەبارەی هێرشی تیرۆریستی ئێران هۆشداری دەدات

0

نوچە-تەلەگراف

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانیا، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی جولای، لە چەند سەرچاوەیەکی هەواڵگری ئەم وڵاتە گواستوویەتیەوە، کە لەئەگەی بەردەوام بوونی ناکۆکی و ئاڵۆزیەکانی نێوان تاران و لەندەن، رەنگە ئێران بە هۆی هێزە بە وەکالەتەکانی خۆیەوە بیهەوێ هێرشی تیرۆریستی بکاتە سەر بەریتانیا.

رۆژنامەکە لە سەر زاری بەرپرسانی دەزگا هەواڵگریەکانی ئێم ئای فایۆ و ئێم ئای سیکس ئاشکرای کردووە، کە ئەگەر لە نێوان تاران و لەندەن لە ئاوەکانی کەنداو شەر ڕوو بدات، ئێران شانە تیرۆریستییە نوستووەکانی لە ئەوروپا وەگەڕ دەخات و بەریتانیا دەکاتە ئامانجی هێرشی تیرۆریستی.

بە گوێرەی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی تەلەگراف، ئەم شانە نووستوانە لە لایەن سەرکردایەتی حزبوڵڵای لوبنانەوە ئاراستە دەکرێن؛ گروپێک، کە لە لایەن ئێرانەوە ساپۆرتی دارایی و سەربازی دەکرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com