نوچە-سەباح
رۆژنامەی سەباحی تورکیا، بە ئاماژەدان بە جێگیربوونی هێزەکانی تورکیا لە سەر سنووری سوریا، ئاشکرای دەکات سوپای ئەم وڵاتە ئامادەکاری بۆ هێرش دەکات و ئەم هێزانە لە ئامادەباشی تەواودان.
ئەمڕۆ دووشەممە،٢٢ی جولای رۆژنامەی صباح ئاشکرای کرد، هێزەکانی سەر بە سوپای تورکیا لە ئامادەباشی تەواودان تاکوو هێرش بکەنە سەر ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات.
هێزەکانی سوپای تورکیا هاوکات لە گەڵ پیشڕەوی کردنیان بەرەو قەندیل، لە بەشی باکوری سوریا و رۆژهەڵاتی فورات ئامادەی ئەنجامدانی ئۆپەرایسۆنی سەربازین.