عادل عەبدولمەهدی سەردانی تاران دەکات

0

نوچە-ئاڕ تی عەرەبی

پێگەیەکی روسی ئاشكرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تارانی پایتەختی ئێران دەکات.

ئاڕ تی عەرەبی لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەک رایگەیاندووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمرۆ سەردانی تاران دەکات.

بە گوێرەی زانیاریەکانی پێگەی ئاڕتی عەرەبی، عادل عەبدولمەهدی لەم سەردانەی بۆ تاران لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە.

ئاڵۆزیەکانی تاران  لە گەڵ لەندەن و واشنتۆن، تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق  وبەرپرسانی ئێرانی دەبێت.

ئەمە دووەم جارە  کە عادل عەبدولمەهدی سەردانی ئێران دەکات. دوای ئەوەی کە  پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی گرتۆتە ئەستۆ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com