نوچە-ئێس.ئێن.ئێن
ئیخلاس دەلیمی، ئەندامی کۆمیسیۆنی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەغدا و هەولێر لە هەوڵدان بەر لە ئامادەکرانی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ بگەنە رێککەوتن.
دەلیمی لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەنالی ئێس،ئێن.ئێن دەڵێت، بە ئاراستەی ئەم رێککەوتنە، شاندێکی باڵا لە بەغداوە پێکهاتوو لە چەند وەزیرێکی کابینەی حکومەتی عێراق سەردانی هەولێر دەکەن و بە مەبەستی تاوتوێکردنی کێشەکانی پەیوەست بە پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆدەبنەوە.
بە گوتەی ئەم ئەندامەی کۆمیسیۆنی دارایی پەرلەمانی عێراق، سەردانی ئەم شاندەی بەغدا میکانیزمێکی سەرکەوتووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نیوان هەولێر و حکومەتی مەرکەزی و بابەتەکانی پەیوەستن بە نەوت و دارایی لە نێوان هەردوو لایەن گفتوگۆیان لە سەر دەکرێت.
بە گوتەی دەلیمی، هەردوو لا پێداگرن بەر لە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ کێشە و ناکۆکیەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.