نوچە-رۆیتەرز
وەزیری دەرەوەی سعودیە، سەبارەت بە سیاسەتی ناوچەیی ئێران و رەفتاری ئەم وڵاتە لە ئاوەکانی کەنداو هۆشداری دەدات.
عادل جەبیر، وەزیری راوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی سعودیە، دەستبەسەرداگرتنی کەشتی بەریتانیا لە لایەن ئێرانەوە ئیدانە دەکات و داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کردووە بەرامبەر بەم رەفتارانەی ئێران هەڵوێستی جددی بگرێتە بەر.
عادل جەبیر، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئاسایشی ئاوەکانی کەنداو، دژ بە یاسا نیودەوڵەتیەکان هەژمار دەکرێت. دەبێ ئێران بزانێ ئەم کردەوانەی قابیلی قبوڵ نییە.
هاوکات عەمان، قەتەر و کوێت داوایان لە تاران و لەندەن کردووە کە پشوودرێژ بن و نەبنە هۆی ئاڵۆزتربوونی دۆخەکە.