نوچەنێت
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری فه‌ريد زامدار دەکات.
شەوی رابردوو، نوسەرو شعیری دیاری کورد فەریدا زامدار، لە تەمەنی حەفتا ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی کۆچی دواییکرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری کۆچکردوو دەکات و دەڵێت “هه‌واڵى كۆچى دواييى شاعيرى ديارى كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا فه‌ريد زامدارم پێگه‌يشت. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێيان و له شاعير و نووسه‌ران و ئه‌ده‌بدۆستانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوبه‌شى خه‌ميانم. خواى مه‌زن گيانى ئه‌و به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بوورى و دڵنه‌واييى هه‌مووان بداته‌وه”.
هەر لە پەیامەکەی بارزانیدا هاتووە”يادى مامۆستا فه‌ريد زامدار، به به‌رهه‌م و وشه و شيعره جوان و به‌پێزه‌كانى، بۆ هه‌ميشه له دنياى ئه‌ده‌بى كورديدا به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه”.