نوچەنێت
فەرید زامدار نووسەر و رۆژنامەنووسی دیاری كورد، كۆچی دوایی كرد.
شەوی رابردوو ٢١/٢٢-٢٠١٩، کاتژمێر ١٢ی شەو، نوسەرو شاعیری دیاری کورد، فەرید زامدار، کۆچی دواییکرد.
زامدار لە ساڵی ١٩٥٢ لە شاری هەولێر لەدایکبووە. یەکێک لە نوسەر و رۆژنامەنووسە ناسراوەکانی کوردستانە، خاوەنی چەندین کتێبە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی، لەبواری رۆژنامەوانیدا کاری کردووە. چەندان کاری رۆژنامەوانی وتاری لە رۆژنامەو گۆڤارەکان بڵاوکردۆتەوە. شیوەکارێکی لێهاتوو بووە. ماوەیەک ئەندامی سەرکرادایەتی یەکێتی نێشتیمانی کوردستان و دۆستێکی نزیکی سکرتێری کۆچکردوو(جەلال تاڵەبانی) بووە.
دوای ململانێێەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی، شەوی رابردوو کۆچیدوایی کرد.