بەغدا لەبارەی گفتوگۆ لە گەڵ هەسەدە ڕوونکردنەوە دەدات

0

نوچە-الوطن

سەرچاوەیەک لە باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق جەخت دەکاتەوە، کە لە نیوان بەغدا و هێزەکانی سوریای دیموکرات، سەبارەت بە کردنەوەی دەروازەیەکی سنووری هیچ جۆرە گفتوگۆیەک ئەنجام نەدراوە.

سەرچاوەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت، بە رۆژنامەی “الوطن”ی گوتووە، کە بەغدا هیچ کات لەبارەی کردنەوەی دەروازیەکی سنوری لە گەڵ هەسەدە هیچ دانوستانێکی ئەنجام نەداوە.

بە گوتەی سەرچاوەکە، وڵاتانی عێڕاق و سوریا، لە هەوڵدان تاکوو دەروازەی سنورەی القائم-ابوکمال لە داهاتوویەکی نزیکدا بکەنەوە.

ئەم روونکردنەوە دوای ئەوە دێ، کە رۆژی رابردوو ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵ رایگەیاند، کە گفتوگۆ و کۆبوونەوە لە نێوان بەرپرسانی باڵای هەسەدە و بەغدا ئەنجام دراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com