نوچە-ئاژانسەکان
تەساهی هێنگبی، وەزیری هاوکاریە ناوچەییەکانی ئیسرائیل دەڵێت, لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا, ژمارەیەک زۆر لە هیزەکانی ئێرانیان لە سوریا کوشتووە.
هێنگبی لە گفتوگۆیەکی رادیۆیدا راشیگەیاند: ئیسرائیل تەنها وڵاتی جیهانە, کە لە دوو ساڵی ڕابردوو کوشتاری سەربازانی ئێرانی کردووە.
بە گوتەی ئەم وەزیرەی ئیسرائیل، سوپای وڵاتەکەی سەدان جار هێرشی کردۆتەوە سەر بنکە سەربازیەکانی ئێران لە سوریا، جاری وایە بە فەرمی رایانگەیاندووە، جاری واش بووە ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان هەواڵی ئەم هێرشانەیان بڵاو کردۆتەوە.
بە گوتەی وەزیری هاوکاریە ناوچەییەکانی ئیسرائیل، هەر جۆنێک بێت ئەم هێرشانە بە گوێرەی سیاسەتێکی هەماهەنگ و پلان بۆ داڕێژڕاو ئەنجام دراون.