نوچە-السومریە
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بە سەرکردایەتی نوری مالیکی رایگەیاند، لە هێرشەکانی رۆژی هەینی بۆ سەر سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی، ئەمریکا ئەنجامدەر و بەرپرسیاری سەرەکییە.
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی جولای رایگەیاند، ئەو لایەنەی، کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بنکە سەربازیەکانی حەشدی شەعبی کردە ئامانج، ئەمریکایە.
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەشڵێت “لە کەس شارەاوە نییە، کە ئەمریکیەکان لەم هێرشە بەرپرسیارن، چونکە رێی تێناچێ هیچ هێزێکی دیکە ئەم هێرشەی ئەنجام دابیت”.