سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێێدا دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکانی کوردستان دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا، دەستخۆشی لە هێزی ئاسایش و دژەتیرۆری کوردستان دەکات و دەڵێت” ئه‌مڕۆ هێزی ئاسایش و دژه‌تیرۆری كوردستان سه‌ركه‌وتووانه توانیيان تاوانباری سه‌ره‌كی و هاوكارێكی كاره تيرۆریستیيهكهى ڕۆژی ١٧ی ته‌ممووزی ٢٠١٩ی ته‌قه‌كردن له ڕیستۆرانتێكی هه‌ولێر ده‌ستگیر بكه‌ن كه جێگه‌ی داخ بوو له‌و ڕووداوه تيرۆرستييهدا دیپلۆماتێكی توركیا و دوو هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ست دا”.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ هێزی ئاسایش و دژه‌تیرۆری كوردستان سه‌ركه‌وتووانه توانیيان تاوانباری سه‌ره‌كی و هاوكارێكی كاره تيرۆریستیيهكهى ڕۆژی ١٧ی ته‌ممووزی ٢٠١٩ی ته‌قه‌كردن له ڕیستۆرانتێكی هه‌ولێر ده‌ستگیر بكه‌ن كه جێگه‌ی داخ بوو له‌و ڕووداوه تيرۆرستييهدا دیپلۆماتێكی توركیا و دوو هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ست دا.
سه‌ركه‌وتنی هێزی ئاسایش و دژه‌تیرۆر له ئه‌ركی سه‌ره‌كیی خۆیاندا، دڵسۆزیی ئه‌م هێزانه بۆ كار و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیان ده‌سه‌لمێنێت. دیاره پاش ڕووداوێكی وا ناخۆش و ترسنۆكانه، جه‌ختی سه‌ره‌كيی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی تاوانباران و هاوكاره‌كانیان بووه و ده‌بێت. ده‌ستكه‌وتی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هێزی ئاسایش و دژه‌تیرۆر له‌وه‌دا بووه كه هه‌میشه توانیویانه هه‌وڵی تیرۆریستان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و نه‌هێڵن زیان به خه‌ڵكی هه‌رێم و میوانانی بگات.
تا ئێستا به‌وپه‌ڕی توانای خۆیانه‌وه هه‌رێمى كوردستان و هاووڵاتیانیان پاراستووه، له داهاتووشدا هه‌روه‌ك له‌وه‌وپێش له كاری جدديی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ زامنكردنی ئارامی و ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستگیركراوان و هاوكارانيشيان به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
20/7/2019