بەریتانیا جۆری سزاکانی بۆسەر ئێران رادەگەیەنێت

0

نوچە-رۆیتەرز

رۆژنامەی بەریتانی تەلەگراف ئاشکرای دەکات، دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە رۆژانی داهاتوو کۆمەڵێک سزای قورس بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت.

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی تەلەگراف، بە هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی کەشتتەکی نەوتهەڵگری بەریتانیا، لەندەن لە پلانیدایە سزای قورس بە سەر ئێراندا بسەپێنێت.

پێدەچێ کابینەی دەوڵەتی بەریتانیا، ئەمڕۆ یەکشەممە،٢١ی جولای سەبارەت بە ئێران کۆبێتەوە  وبڕیاری کۆتایی لەم بارەوە بدات.

تەلەگراف باس لەوە دەکات، پەکێجی گەمارۆکانی سەر ئێران، لە بواری سیاسی و دارایی دەبێت.

جێرمی هۆنت، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی بەریتانیا بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە وردەکاریەکانی ئەم گەمارۆیانەی سەر ئێران، بە فەرمی ڕابگەیەنێت.

تەلەگراف ئاشکرای دەکات، بە ئەگەری زۆر لەندەن بیهەوێ گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش و یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر ئێران بگەڕێنێتەوە. ئەم گەمارۆیانە ساڵی ٢٠١٦ و دوا بەدوای رێککەوتنی ئەتۆمی لە سەر ئێران هەڵگیرابوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com