نوچە
سەرۆک بارزانی پەیامێکی لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی هەولێر بڵاوکردەوە و دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکان کرد و رایگەیاند، داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م كێشه‌كانی خۆیان نه‌هێننه ناو كوردستان و نه‌بنه هۆی زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكی كوردستان.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا کە ئەمڕۆ (شەممە 20-7-2019) بڵاویکردووەتەوە دەڵێت “زۆر به گه‌رمی ده‌ستخۆشی له قاره‌مانه‌كانی ئاسایش و دژه‌تیرۆر و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م، كه توانییان به زووترین كات تاوانباران ده‌ستگیربكه‌ن و وه‌ك هه‌میشه سه‌لماندیان، كه جێی متمانه و شانازین”.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
دوای كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 17-7-2019، كه له یه‌كێك له رێستورانه‌كانی هه‌ولێر روویدا و دیپلۆماتكارێكی توركیا و دوو هاووڵاتی سڤیلی كوردستان بوونه قوربانی، خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئاسایش و دژه تیرۆری كوردستان توانییان ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كیی تاوانه‌كه و هاوكارێكیان ده‌ستگیركرد.
زۆر به گه‌رمی ده‌ستخۆشی له قاره‌مانه‌كانی ئاسایش و دژه تیرۆر و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م كه توانییان به زووترین كات تاوانباران ده‌ستگیربكه‌ن و وه‌ك هه‌میشه سه‌لماندیان كه جێ متمانه و شانازین.
هه‌روه‌ها سوپاس بۆ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست كه له‌و ماوه‌یه‌دا هاوكار و پشتیوانی هێزه ئه‌منییه‌كان بوون. خه‌ڵك و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان جارێكی دی سه‌لماندیان كوردستان هه‌رگیز نابێته پێگه‌ی تیرۆر و هیچ تاوانبارێكیش له چاوی خه‌ڵكی دڵسۆزی كوردستان و هه‌ڵۆكانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان ون نابێت.
هه‌ر لێره‌وه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م كێشه‌كانی خۆیان نه‌هێننه ناو كوردستان و نه‌بنه هۆی زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكی كوردستان.
مەسعود بارزانی
20-7-2019