نوچە-سپپتنیک
هاوکات لە گەڵ دەربڕینی نیگەرانیەکانی بەریتانیا لە لایەن وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەوە، هەر یەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا و فەرەنسا، داوایان لە ئێران کردووە بە زووترین کات کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی بەریتانیا ئازاد بکات.
لەم بارەوە، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا وێڕای دەربڕینی هاوپەیوەندی و هاوپەیمانی تەواوی لە گەڵ لەندەن، رایگەیاندووە “ئەم هەنگاوەی ئێران تا دێ زیاتر ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی دەبات”.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاش رایگەیاندووە، دەستبەسەرداگرتنی کەشتی بەریتانیا لە لایەن ئێرانەوە، هیچ پاساوێک هەڵناگرێ و داوای لە تاران کردووە، هەر چی زووتر کەشتی و کارمەندەکانی ئازاد بکات”.
لە لایەکی دیکەوە، بەحرێن ئەم هەنگاوی ئێرانی مەحکوم کردووە و داوای لە ئێران کردووە، بە ڕەوینەوەی ئاڵۆزیەکانی ناوچە، بڕیاری ئازادکردنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی بەریتانیا بدات.