ئەمریکا هاوپەیمانی نوێ پێکدەهێنێ

0

نوچە-سی.ئێن.ئێن

کەناڵی هەواڵی سی.ئێن.ئێن، بە ئاماژەدان بە ئامادەبوونی کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو.ئێ.ئێس باسکەر لە گەرووی هۆرمۆز و تێکشکانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەی ئێران دەڵێت، ئەمریکا بۆ گرەنتی کردنی باری ئاسایشی ئاوەکانی کەنداو، هاوپەیمانییەکی نوێ پێکدێنێ.

لە راپۆرتێکدا، کە لە سەر پێگەی ئەم ئاژانسە بڵاو بۆتەوە، هاتووە: گەڕانەوە بۆ دۆخی جەنگی نەوتکێشەکان لە ئاوەکانی کەنداو، کە سەردەمانێک ئەمریکا و هاوپەیمانانی پاراستنی ئاسایشی ئاوەکانیان لە ئەستۆ بووە، ئاماژەیەکی مەترسیدارە.

بە گوێڕەی ڕاپۆرتەکەی سی.ئێن.ئێن، لە ئێستادا ئەمریکا بە مەبەستی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی کەشتییە نەوتکێشەکان، پلانی هێنانەکایەی هاوپەیمانییەکی نوێی بە دەستەوەیە.

سی.ئێن،ئێن راشیگەیاندووە، ئەم پلانە لە خۆیدا گرفتی زۆری لە بەردەمدایە، چون هڵوێستی هاوپەیمانانی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران لە گەڵ هەڵوێستی واشنتۆن مەودا و جیاوازی تێکەوتووە، هەر چۆنێک بێت هاوپەیمانانی رۆژئاوایی ئەمریکا، لە حاڵی پاراستنی رێککەوتنەی ئەتۆمی لە گەڵ ئێرانن، بەڵام ئەمریکا رێک هەوڵی لەناوبردنی دەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com