نوچە-ئاژانسەکان
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی ئەم وڵاتە لە لایەن ئێرانەوە، بەڕێوەبەری باڵیۆزخانەی ئێرانی لە لەندەن بانگهێشت کرد.
لە لایەکی دیکەوە، وەزیری بەرگری بەریتانیا، ئەم هەنگاوی ئێرانی بە کردەوەیەکی دوژمنکارانە وەسف کرد.
وەزیری بەرگری بەریتانیا لەم بارەوە گوتی: ئێران نەوتکێشی بەریتانیای لە ئاوەکانی عەمان دەست بە سەرداگرتووە و دواتر بەرەو ئاوەکانی خۆی ئاراستەی کردووە.
هاوکات وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت “نیگەرانە تاران بەرەو ئاراستەیەکی مەترسیدار هەنگاوی نابێت”.
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لەندەن هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەدات، بەڵام بە نیسبەت ئاسایشی کەشتیڕانی لە ئاوەکانی کەنداو خەمسارد نابێت.