ناو و وێنەشی ئاشکرا کرا
نوچە
دژەتیرۆری کوردستان، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی، ناو و وێنەی هاوکاری تۆمەتباری سەرەکی تەقەکەرەکەی هەولێری بڵاوکردەوە و دەڵێت، له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر و دژه تيرۆرى كوردستان ده‌ستگير كراوە.
لە راگەیێندراوێکی دژەتیرۆری کوردستان کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە هاتووە “يه‌كێك له هاوكارانى (مه‌زلوم دا‌غ)، تاوانبار له كرده‌وه تيرۆريستييه‌كه‌ى ته‌قه‌كردن له ريستورانتێكى شارى هه‌ولێر، به‌ناوى (محه‌ممه‌د بيسكسز)، كه ناسراوه به (دژوار، مامه‌ند، يوسف)، ئه‌مڕۆ (شەممە ٢٠-٧-٢٠١٩)، له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر و دژه تيرۆرى كوردستان ده‌ستگير كرا”.
دەقی راگه‌يێندراوەکەی دژه‌تيرۆری كوردستان:
يه‌كێك له هاوكارانى (مه‌زلوم دا‌غ)، تاوانبار له كرده‌وه تيرۆريستييه‌كه‌ى ته‌قه‌كردن له ريستورانتێكى شارى هه‌ولێر، به‌ناوى (محه‌مه‌د بيسكسز)، كه ناسراوه به (دژوار، مامه‌ند، يوسف)، ئه‌مڕۆ (شەممە ٢٠-٧-٢٠١٩)، له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر و دژه تيرۆرى كوردستان ده‌ستگير كرا.
هاوکات هەر ئەمڕۆ دژەتیرۆری کوردستان دەستگیرکردنی یەکێک لە تۆمەتبارانی تەقەکردنی نێو رێستۆرانتەکەی هەولێری بەناوی (مەزلوم دا‌غ) راگەیاند، کە بەهۆیەوە دیپلۆماتێکی تورک و دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.
