نوچە
دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، یەکێک لە تەقەکەرەکانی هێرشەکەی هەولێری دەستگیرکردووە و وردەکاری زیاتر بڵاو دەکەنەوە.
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگادارييه‌ك له دژه تيرۆرى كوردستانه‌وه
ئاگادارى هاووڵاتيان ده‌كه‌ينه‌وه، تاوانبار مه‌زلوم دا‌غ كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ى وه‌ك داواكراو له په‌يجى دژه تيرۆرى كوردستان بڵاوكرايه‌وه، له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر و دژه تيرۆرى كوردستان ده‌ستگير كرا.
زۆر سوپاسى هاوكارى بێ پايانى هاووڵاتيان ده‌كه‌ين و ورده‌كارى زياتر دواتر بڵاوده‌كرێته‌وه.
دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە یەکێک لە رێستۆرانتەکانی هەولێر هاونیشتمانییەک و دیپلۆماتکارێکی تورکیا کوژران و هاونیشتمانییەکی دیکەش برینداربوو کە دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
