نوچە-ئاژانسەکان
وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت، گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی سوپای تورک بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت: ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازیە، وەک کاردانەوە بەرامبەر بە کردنە ئامانجی کارمەندێکی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولیری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەم هێرشانە بەردەوام دەبن .
دیار دنیر، گوتەبێژی باڵی سەربازی پەکەکە، هەر جۆرە پەیوەندییەکی ئەم پارتەی بە ڕووداوەکەی هەولێر رەتکردۆتەوە.