لەبارەی هێرش بۆ سەر حەشدی شەعبی روونکردنەوە دەدرێت

0

نوچە-ئاژانسەکان

دوای ئەوەی کە رۆژی هەینی (١٩-٧-٢٠١٩) سەربازگەیەکی حەشدی شعی لە لایەن فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانەوە بۆردوومان کرا،حەشدی شەعبی لە باریە ئەم ڕووداوە ڕوونکرنەوە دەدات.

گوتەبێژی حەشدی شەعبی، رەتی دەکاتەوە لەم بنکە سەربازیە هێزی ئێرانی جێگیر کرابێت.

عەلی الحسینی، گوتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبی، لەم بارەوە دەڵێت :بە پێچەوانەی ئەو هەواڵ و راپۆرتانەی، کە باس لە کوژران و برینداربوونی راوێژکارانی سەربازی و هێزەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی دەکەن، هیچ هێزێکی ئێرانی لەم سەربازگەیە جێگیر نەکراوە.

کەنالی العربیە لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەک رایگەیاندووە “ژمارەیەکی لە هێزەکانی حزبوڵڵای عێراق و رێکخراوی بەدر کراونەتە ئامانج”.

پێشتر ئیسرائیل چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، پێگه‌كانی ئێران له‌ناوخۆی عێراقیش ده‌كاته‌ ئامانج، به‌ڵام تا هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌رنه‌كردووه‌ و به‌رپرسیارێتی خۆی رانه‌گه‌یاندووه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com