نوچە: ئاژانسەکان
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) رەتیدەکاتەوە، هێزەکانیان پێگەیەکی چەکدارانی حەشدی شەعبیان لە ناحیەی ئامرلی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆردومان کردبێت.
پێنتاگۆن ئاماژەی بەوە کردووە، ئاگاداری هەواڵی بە ئامانجکردنی پێگەیەکی چەکدارانی حزبوڵڵای سەر بە حەشدی شەعبین لە پارێزگای سەڵاحەدین، بەڵام ئەم هێرشە لەلایەن هێزەکانی ئەوانەوە ئەنجام نەدراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە دوێنێ هەینی ١٩-٧-٢٠١٩، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی ئاشكرای کرد، کە سه‌ربازگه‌ی شوهه‌دا لە پارێزگای سەڵاحەدین، له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه دووجار بۆردومانكراوه و به‌هۆیه‌وه چەکدارێکی حەشدی شەعبی كوژراوە و دووی دیكەش برینداربوون.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له عێراق -یش بۆردومانه‌كه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووە، كه باره‌گاكانی كه‌تائبی حزبوڵڵا لە باشووری كه‌ركوك كراوه‌ته ئامانج.