نوچە
تیمی راگەیاندی حەج و عومرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار و ٤٤٤ حاجی گەیشتوونەتە سعودیە.
به پێی راگه‌یاندراوێكی تیمی حاجیانی كوردستان ”رۆژانه حاجیانی كوردستان له‌ڕێگه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه شاری مه‌دینه و دوای مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌ره‌و شاری مه‌ككه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن”.
هەروها تاوه‌كو ئێستا زیاتر له پێنج هەزار و ٤٤٤ حاجی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونەتە سعودیه و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی هەزار حاجی گه‌یشتوونه‌ته شاری مه‌ككه”.
ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستانەوە چوار هەزار و ١٨١ کەس گەشتی حەج دەکەن. نرخی ئاسایی حەجیش، چوار هەزار و ٢٠٠ دۆلارە.