نوچە: ئاژانسەکان
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، سهربازگهیەکی حەشدی شەعبی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه دووجار بۆردومانكراوه.
کومیتەی راگەیاندنی سوپای عێراق ئاشکرای دەکات، کە به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ١٩-٧-٢٠١٩، سه‌ربازگه‌ی شوهه‌دا، کە حەشدی شەعبی لێیە له ناحیه‌ی ئامرلی، له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه دووجار بۆردومانكراوه و به‌و هۆیه‌وه كەسێك كوژراوە و دووی دیكەش برینداربوونە.
بەگوێرەی راگەیاندنی سوپای عێراق ئاماژه‌ی بۆ کردووە، تا ئێستا نازانرێت بۆردومانه‌كه كێ ئه‌نجامی داوه و سه‌رچاوه‌كه‌ی دیار نییه.
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه، بۆردومانه‌كه كۆگایه‌كی مووشه‌كی بالیستی كردووه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له عێراق بۆردومانه‌كه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووە، كه باره‌گاكانی كه‌تائبیی حزبوڵڵا لە باشووری كه‌ركوك كراوه‌ته ئامانج.
پێشتر ئیسرائیل چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، پێگه‌كانی ئێران له‌ناوخۆی عێراقیش ده‌كاته ئامانج، به‌ڵام تا هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رنه‌كردووه و به‌رپرسیارێتی خۆی رانه‌گه‌یاندووه.
ناحیه‌ی ئامرلی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددینه و لە باشووری كه‌ركوك هەڵکەوتووە.