نوچە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی ١٩-٧-٢٠١٩) کچ و کوڕێک لە کۆمەڵگەی چڕە لە قەزای شێخان کوژران.
بەپێی زانیارییەکان، کچەکە تەمەنی ١٨ ساڵە، کوڕەکەش تەمەنی ٣٠ ساڵە و خێزانداریشە. هەروەها رووداوەکەش بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
هێمن سلێمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ئاشكرای کردووە، کە بکوژەکە برای کچەکە بووە دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
ئێستا تەرمی هەردووکیان لە نەخۆشخانەی دادە لە دهۆک و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.