نوچە
لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی له پەرلەمانی کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی كرده‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی توركیا دژ به گه‌شتیارانی كورد كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: وەک لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی پەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی هەر جۆرە رەگەزپەرستییەک دەکەین، کە لە لایەن هەندێک لە هاوڵاتیانی تورکیا لە شاری ترابزۆن بەرامبەر بە گەشتیارانی کوردستان کراوە.
لیژنەی پەیوەندییەکان لە هەمان کاتیش‌دا داوا لە دەزگاکانی پولیسی ئەو وڵاتە دەکەین کە دەست بەجێ ئەو گەشتیارانەی کە بەو هۆیەوە گیراون ئازاد بکرێن.
دوێنێ گروپێكی گه‌شتیاری كورد سه‌ردانی چیایه‌كی ناوچه‌ی “چیاكارا”ی شاری “ترابزۆن”ی توركیایان كردووه و یه‌كێك له گه‌شتیاره‌كان ویستبووی به ئاڵای كوردستانه‌وه وێنه بگرێت، به‌ڵام له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك توركه‌وه كرابووه ئامانج و دواتر به‌و هۆیه‌وه 9 گه‌شتیاری كورد ده‌ستگیركرابوون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، هەر دوێنێ پارێزگاری شاری ترابزۆن لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، نووسینگەی داواكاری گشتی لە “چیاكارا” دەستی كردووە بە لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو ٩ گەشتیارەدا.