نوچەنێت
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، چیای قەرەچوغی نزیک کەمپی مەخمور تۆپباران دەکەن.
شەوی رابردوو١٨/١٩.٧-٢٠١٩، ژمارەیەک فڕۆکەی تورکیا، بە ئاسمانی کەمپی مەخموردا سوڕاونەتەوە و بۆردومانی چیای قەرەچوغیان کردووە.
کەمپی مه‌خموور ده‌كه‌وێته باشوری خۆرئاوای شاری هه‌ولێر لە دامێنی چیای قەرەچوغ، كه‌مپی ئەو پەنابەرانەی لێیە کە خەڵکی باکوری کوردستانن و وەکو پەنابەر لە هەرێمی کوردستان دەژین.
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند” فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان بنكه‌ی مه‌شق و راهێنانی په‌كه‌كه بۆ درۆن، كراوه‌ته ئامانج و بنكه‌كه به‌ته‌واوه‌تی خاپوور كراوه. لەتۆڵەی کوشتنی دبلۆماتکارەکەیان لە شاری هەولێر، لەلایەن کەسێکەوە بەناوی(مەزڵوم دا‌غ) پێشتر هاتوچۆی کەمپی مەخموری کردووە”.