نوچە
دژە تیرۆری کوردستان، وێنەی یەکێک لە تۆمەتبارانی رووداوەکەی دوێنێی هەولێر بڵاودەکاتەوە و ئاگادارى هاوڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکە بەردەوامە.
دەقی ئاگادارییەکەی دژەتیرۆری کوردستان:
ئاگادارييه‌ك له ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
ئاگادارى هاوڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان دهكهينهوه، كه لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌رباره‌ى رووداوه تيرۆريستييه‌كه‌ى دوێنێ 17ـى تهمووز، كه بووه هۆى گیان لە دەستدانی سێ کەس به‌رده‌وامه.
ئه‌و كه‌سه‌ى كه وێنه‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه ناوى (مه‌زلوم دا‌غ)ـه، له‌دايكبووى ساڵى (1992)ـه و خه‌ڵكى شارى دياربهكره له توركيا، ناوبراو له‌لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه داواكراوه.
داوا له هاووڵاتيانى خۆشه‌ويست ده‌كه‌ين هه‌ر زانيارييه‌كيان هه‌بێت له‌باره‌ى ئه‌م تاوانباره، به‌زووترين كات ئاگادارى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان بكه‌نه‌وه.
