نوچە
ئەمڕۆ (پێنجشەممە ١٨-٧-٢٠١٩ ) نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامهيهكى له ژان ئیڤ لۆدریان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نساوه پێگه‌يشت.
بەگوێرەی ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، له نامه‌كه‌دا كه دوێنێ ١٧-٧-٢٠١٩ ئیمزا كراوە، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ستايشى ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ده‌كات له سه‌رۆكايه‌تيكردنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕابردوودا و به بڕوا و متمانه‌وه له ڕۆڵى داهاتووى ڕوانیوە.
ئه‌مه‌ی خوارەوە ده‌قى نامهكهيه:
جه‌نابی سه‌رۆك، دوای ئه‌و خۆشحاڵی و شه‌ره‌فه‌ی پێم به‌خشرا به پێشوازیكردنتان له پاریس له 10ی تهمووز، به پێویستم زانی جارێكی دیكه گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم بۆ ئێوه نوێ بكه‌مه‌وه به هه‌ڵبژاردنتان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ بخوازم له به‌جێگه‌یاندنی بهرپرسیاريهتییه گه‌وره‌كاندا كه له‌مه‌ودوا هی به‌ڕێزتانن، هه‌روه‌ها ده‌مویست سوپاستان بكه‌م بۆ ئه‌و گفتوگۆیه بنیاتنه‌رانه‌ی له میانى سهردانهكهتاندا له كه‌شێكی پڕ له متمانه‌دا هه‌مانبوو.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو، له چه‌ندین ده‌رفه‌تدا، پێزانینی زۆرم هه‌بووه بۆ لێهاتووییتان وه‌كو سه‌ركرده و هه‌ستی بهپرسیاريهتیتان، به‌تایبه‌تیش له میانی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هاته كايهوه، كه هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانمان بوونه هۆی هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژییه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌قامگیریی عێراق ده‌كرد، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشی له ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌تان بكه‌م كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ئه‌نجامتان دا له قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد.
ده‌وڵه‌مه‌ند به ده ساڵی ڕابردوو وه‌كو سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، ئێوه ئه‌زموون و شه‌رعیه‌تی ته‌واوتان هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تێكی پڕ له هیوا بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و پته‌وكردنی ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌تان و عێراق به گشتی به‌رامبه‌ر هه‌ر مهترسييهكى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆریزمی جیهادی و جێبه‌جێكردنى ڕیفۆرمی پێویست بۆ خۆشگوزه‌رانیی كوردستانی عێراق.
فه‌ره‌نسا له كاتی ئاشتیدا له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌مێنێته‌وه وه‌كو چۆن له‌كاتی جه‌نگدا له‌گه‌ڵ ئێوه بوو، وه‌فادار به‌و په‌یوه‌ندییه میێژوویی و لهپێشینانهی پێكه‌وه گرێمان ده‌ده‌ن كه جه‌نگی دژی داعش ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی زیاتر پته‌و كرد و پێداگيره له‌سه‌ر پابه‌ندیی خۆی بۆ ڕێزگرتن له ئاواته‌كانی كورد له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوو و فیدراڵ و دیموكراتیدا. ده‌توانن دڵنیا بن له سووربوونی ئێمه بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا.
ڕێزدار جه‌نابی سه‌رۆك، تكا ده‌كه‌م كه بڕوا به ستایشی بێپایانم بكه‌ن.
ژان ئیڤ لۆدریان