نوچە
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار و پلان بۆداڕێژراو بووە.
لە راگەیێندراوێکدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی سێ کەس، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار و پلان بۆداڕێژراو بووە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و بەرەوپێشچوونیش هەیە، بەم نزیکانەش هاووڵاتییان لە قۆناخەکانی لێکۆڵینەوە ئاگادار دەکەینەوە.
دەقی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
راگەیێنراویک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان : رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر ، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆ داڕێژراو بوو
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر لە رۆژی 17 ی تەمووزی 2019 کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی 3 کەس ، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆداڕێژراو بووە . لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن وپێشڤەچوونیش هەیە و بەم نزیکانەش هاووڵاتییان لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئاگادار دەکەینەوە.
جوتيار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان