ئێران دەست بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا دەگرێت

0

نوچە: ئاژانسەکان

سوپای پاسداران لە کەنداو دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرتووە، کە کەشتییەکە یەک ملیۆن لیتر سووتەمەنی هەڵگرتووە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فارس، سوپای پاسداران لە کەنداو دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرتووە، کە نەوتی لە ئێران بەقاچاخ بۆ کڕیارانی بیانی بردووە. کەشتییەکە یەک ملیۆن لیتر سووتەمەنی هەڵگرتبوو، هەروەها ١٢ کەسی تیمی کەشتییەوانییەکە دەستبەسەرن، کە لەسەر کەشتییەکە کاریان کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، سەرەتای ئەم مانگە بەریتانیا لە جەبەلتارق دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانیدا گرت، دواتر بەریتانیا تیمەکانی ئازادکرد، سەرەڕای داوای ئێران بۆ ئازادکردنی کەشتییەکە، بەڵام بەریتانیا رەتیکردەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com