نوچە
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و کۆنسوڵی ئەو وڵاتە لە هەولێر له میانهی سهردانیكردنی بۆ پهرستگهی لالش رایانگەیاند، ٥٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی ئەرخاندەکەن بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش.
ماتیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند “ئەمڕۆ دەستپێکی رۆژێکی نوێیە بۆ ئێزدییەکان و هەروەها بۆ هەوڵەکانی ئێمەش بۆ پارێزگاریکردن لە میراتی کولتووری، من خۆشحاڵم کە رایدەگەیێنم ئەمریکا پابەندە بە دابینکردنی ٥٠٠ هەزار دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگەی لالش، ئەم کارە دەبێتە هۆی دڵنیایی نۆژەنکردنەوەی پێکهاتەی پەرستگەکە و هەروەها بیناسازی پەرستگەکە دەتواندرێت لە ئێستاوە دەستپێبکرێت، تیمێک لە زانکۆی پەنسلڤانیا سەرپەرشتی ئەم پرۆژەیە دەکات و کار لەگەڵ هاوبەشە لۆکاڵییەکان دەکات”.
حازم میر تەحسین بەگ، وەکیلی میری ئێزدیان لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا خۆشحالی خۆی بەم هەنگاوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەربڕی و گوتی “سوپاسی حکومەتی ئەمریکا دەکەین بۆ پشتگیرییە ماددی و مەعنەویە بەردەوامەکانیان”.