نوچە-روسیا الیوم
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، لە گەڵ کۆمپانییەکی ئەمریکی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان سەبارەت بە کەرتی گاز واژۆ کردووە.
لە راگەیێندراوێکدا، کە وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی کردۆتەوە، هاتووە: ئەم یاداشتە لێکتێگەیشتنە لە گەڵ کۆمپانیای ئەمریکی هانی ڤیل، سەبارەت بە پرۆژەی دەرهێنانی گاز لە پێنج کیڵکەوی نەوتی پارێزگای بەسرە، واژۆ کراوە.
دوو لایەن بۆ وەبەرهێنان و بە مەبەستی دەرهێنانی رۆژانەی ٣٠٠ ملیۆن فوتی چوارگۆشەی گاز لە قۆناخی یەکەمی ئەم پرۆژەیە رێککەوتوون.
ثامر الغضبان، وەزیری نەوتی عێراق، لە میانی واژۆکردنی ئەم لێکتێگەیشتنە گوتی “بە وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی بەسرە، پێداویستی ناوخۆیی بە گازی سروشتی بۆ دابینکردنی سووتەمەنی وزەخانەکانی کارەبای ئەم وڵاتە مسۆگەر دەکرێت و ئیمکانی هەناردەی گازیشمان پێدەدات”.
پێدەچێ قۆناخی یەکەمی ئەم پرۆژەیە ٣٦ مانگ بخایەنێ.