پلاسچارت لەسەر رووداوەکەی هەولێر هاتەدەنگ

0

نوچە-السومریە نیوز

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، ئیدانەکەی ڕووداوەکەی رۆژی رابردووی هەولیر دەکات، کە بەهۆیەوە و لە ئەنجامی تەقەکردنی کەسانێکی نەناسراو، دیپلۆماتکارێکی تورکیا گیانی لە دەستدا.

هێنیس پلاسچارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی جولای لەراگەییندراوێکدا کوشتن و بریندارکردنی چەند کەسی بە توندی مەحکوم کرد.

لە راگەیێندراوەکەی پلاسچارت هاتووە: کوژرانی دیپلۆماتکارێکی تورکیا و کوژران و برینداربوونی دوو کەسی دیکەی مەدەنی بەتوندی مەحکوم دەکەین، ئەم هێرشە بەهەر ناوێکەوە ئەنجامدرابێ، پاساوهەڵناگری و دەبێ بەتوندی ئیدانە بکرێت.

نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق هەروەها خوازیاری پشوودرێژی لایەن و بەرپرسانی پەیوەندیدار بووە و جەختی لەسەر دەستگیرکردن و سزادانی بکەرانی ئەم هێرشەی کردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com