نوچە
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، پێویسته به په‌له ئه‌نجوومه‌نێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دابنرێت.
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان پێویستی به چاكسازییه‌كی راسته‌قینه هه‌یه و پێویسته به په‌له ئه‌نجوومه‌نێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دابنرێت.
حاكم ئه‌حمه‌د گوتیشی، داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی رایگه‌یاندووه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چاكسازی له پێشینه‌ی كاره‌كانییه‌تی، ئه‌و پرسه به گرنگ وه‌ربگرێت و هه‌رێمی كوردستان پێویستی به چاكسازییه‌كی راسته‌قینه هه‌یه. خه‌ڵكی كوردستان داوای دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی ریشه‌یی ده‌كات.
حاكم ئه‌حمه‌د گوتیشی، داواكارین له كابینه‌ی نوێ، هاوشێوه‌ی به‌غدا، ئه‌نجوومه‌نێكی كارا بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی پێكبهێنێت. له به‌غدا هه‌فتانه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كاروچالاكی ده‌كات. ده‌كرێت لێره به ناوێكی جیاواز بێت. ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه گرنگه هه‌بێت و هه‌فتانه و مانگانه كۆببێته‌وه و به‌رنامه‌ی پێویست بۆ چاكسازی دابنێت و كار بكات بۆ ده‌ركردنی یاسای نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی داواشیكرد، دادگایه‌كی تایبه‌ت به پرسی گه‌نده‌ڵی پێكبهێنرێت. بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به خێرایی به ڕێوه‌بچێت.