تورکیا لە پرۆژەی ئێف-35 دووردەخرێتەوە

0

نوچە-سپۆتنیک

کۆشکی سپی لە بەیانێکی فەرمیدا رایگەیاند، تورکیا لە پرۆژەی درووستکردنی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئێف-٣٥ دوور دەخاتەوە.

لە بەیانی فەرمی ئیدارەی ئەمریکا، هۆکاری وەلانانی تورکیا لە پڕۆژەی ئێف-٣٥، گەڕێندراوەتەوە بۆ کڕینی سیستمی موشەکی ئێس-٤٠٠ی روسی لە لایەن ئەنقەرەوە.

لە بەشێک لە بەیانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا هاتووە: مخابن بڕیاری دەوڵەتی تورکیا بۆ کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠، هۆکارێکە بۆ دوورخستنەوە ئەم وڵاتە لە پڕۆژەی ئێف-٣٥.

ئەمریکا راشیگەیاندووە “تورکیا لە ماوەی ٦٥ ساڵی ڕابردوو هاوبەشێکی جێی متمانە و لەمێژینەی ئەمریکا و هاوپەیمانی واشنتۆن بووە لە ناتۆ، بەڵام ئەم بڕیارەی تورکیا دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئەم هاوپەیمانێتیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com