نوچەنێت
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.
کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێةج شەممە ١٨-٧-٢٠١٩، پێشبینییەکانی کەش و هەوای بۆ ماوەی ٤٨ کاتژێری داهاتوو بڵاوکردەوە. کە بەپێی ئەم پێشبینییانە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکان، لەسەرجەم پارێزگاکان، ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما ٤١ دەبێت. لەکاتێکدا لە رۆژانی رابردوو بەرزترین پلەی گەرما ٣٩ پلەبوو.
هەر بەپێی پێشبینییەکان، لە هەفتەی رابردووەوە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوەو ٤٥ پلەی سیلیزی تۆماردەکات.