هۆکاری تەقینەوەکەی ئەمڕۆی هەولێر ئاشکرادەکرێت

0

نوچەنێت

دوو کۆگای چەک و تەقەمەنی لەسەر رێگای هەولێر-موسڵ، تەقینەوە. هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٨-٧-٢٠١٩، دوو کۆگای چەک و تەقەمەنی زێرەڤانی لە نزیک گومرگی هەولێر لەسەر رێگەی هەولێر- موسڵ تەقیوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

هاوڵاتیانی نیشتەجێی نزیک ئەم کۆگایانە دەڵێن” بەرەبەیانی ئەمڕۆ، گوێیان لە دەنگی تەقینەوەیەکی گەورەبووە. بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکییان”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لایەنی پەیوەندیدار بڵاوی کردۆتەوە” ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە”. لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com