نوچە
مەتین بارزانی لە کاتی رووداوی تەقەکردن لە کارمەندی کونسوڵخانەی تورکیا لە ناو رێستورانتەکەدا بووە و لە روونکردنەوەیەکدا لەو بارەیەوە دەڵێت “هه‌بوونى منيان له‌وێ قۆستۆته‌وه و بۆ مه‌رامى تر هه‌واڵى بێبنه‌مايان له‌سه‌ر نووسيوه بۆیە پەنادەبەمە بەر یاسا و داوای یاسایی تۆمار دەکەم”.
دەقی روونکردنەوەکەی مەتین بارزانی:
ئه‌مڕۆ له كاتى ڕووداوى ته‌قه‌كردن له ڕێستوڕانتێكى هه‌ولێر، من و چه‌ند هاوڕێيه‌كيش وه‌ك ده‌يان هاوڵاتي تر بۆ خواردنى نيوه‌ڕۆ له‌وێ بووين. سوپاس بۆ خوا كه هه‌موومان سه‌لامه‌ت بووين و به‌رنه‌كه‌وتين، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌سى تر به‌ركه‌وتن و بوونه قوربانى.
دياره هه‌ندێ كه‌ناڵى نابه‌رپرسى ڕاگه‌ياندن، هه‌بوونى منيان له‌وێ قۆستۆته‌وه و بۆ مه‌رامى تر هه‌واڵى بێبنه‌مايان له‌سه‌ر نووسيوه. لێره‌وه ڕايده‌گه‌يه‌نم كه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌يسه په‌نا بۆ ياسا ده‌به‌م و داواى ياسايى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه تۆمار ده‌كه‌م.
خوا كوردستان بپارێزێت..
مه‌تين دلۆڤان بارزانى
