سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵيۆزى ئه‌مریكا کۆبووەوە

0

نوچە

باڵيۆزى ئه‌مریكا لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئیدانەی رووداوەکەی ئەمڕۆی هەولێری کرد، پشتگیری خۆی بۆ سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

لەکۆبوونەوەکەدا ماتیۆ توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق پیرۆزبایی دامه‌زراندنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها نیگه‌رانیی خۆی بۆ “رووداوه‌ تاوانكارييه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی ته‌قه‌كردن له‌ رێستۆرانتێكی هه‌ولێر” ده‌ربڕی و پشتگیریی خۆی بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان نیشان دا.

بەپێی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا “په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی ده‌ستووريى كێشه‌كان، په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا، به‌رده‌وامیی هاوكاریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هاوپه‌یمانان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌و ناوچانه‌ی مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان هه‌یه و هاندانی كۆمپانیاكان بۆ به‌شداریكردن له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان، خرایه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ”.

نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئه‌مريكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دەربڕی.

هەروەها گفتوگۆکراوە لەبارەی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی، پرۆگرامی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌رده‌وامیدان به‌ چاكسازییه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com