نوچە
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئەو جۆرە رووداوانە بە هەڕەشە لە ئاسایشی کوردستان و تێكدانی دۆخی ناوچه‌كه دەزانین
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی کوژرانی کارمەندێکی کۆنسوڵخانەی تورکیا دەکات و رایدەگەیێنێت، ئەو جۆرە رووداوانە بە هەڕەشە لە ئاسایشی کوردستان و تێكدانی دۆخی ناوچه‌كه دەزانین، داواکارین دامەزراوە ئەمنییەکان بەپەلە تاوانکاران دەستگیربکەن و بە سزای یاساییان بگەیێنن.
دەقی پەیامەکەی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
په‌یامێك له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه
بە تووندی ئیدانەی کوژرانی دیپلۆماتکارێكی تورکیا دەکەین، کە لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە رێستۆرانتێکی هەولێر کوژران، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كونسولخانه‌ی توركیا و حكومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین و داواکارین لە دامەزراوە ئەمنییەکان بە پەلە تاوانکاران دەستگیربکەن و بە سزای یاساییان بگەێنن.
پەرلەمانی کوردستان ئەو جۆرە رووداوانە بە هەڕەشە لە ئاسایشی کوردستان و تێكدانی دۆخی ناوچه‌كه دەزانێت و هه‌روه‌ها هەوڵێكه بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشیی هەرێمی کوردستان. دووپات له دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌كی باش و به‌هێز له‌گه‌ل ولاتانی دراوسێ ده‌كه‌ینه‌وه.
جارێكی تر به‌توندی ئیدانه‌ی بكه‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌كه‌ین و سەرەخۆشی لە كه‌سو كاری كوژراوه‌كه و و كونسولخانه‌ی توركیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان