حکومەتی هەرێم لەبارەی رووداوەکەی هەولێر هەڵوێستی خۆی راگەیاند

0

نوچە

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تووندی ئیدانەی هێرشەکەی هەولێر دەکات و رایدەگەیێنێت، خەریکی لێکۆڵینەوەی جیدین و بەهیچ شێوەیەکیش رێگە نادرێت ئارامى و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان بشێوێندرێت.

دەقی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بە تووندى سەرکۆنەى ئەو کردەوە تاوانکارییە دەکەین کە نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە یەکێک لە ڕێستوڕانتەکانى هەولێر ڕوویدا و لە ئەنجامدا کارمەندێکى کونسولخانەى تورکیا و هاووڵاتییەک گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەکى دیکەش بریندار بوو.

پرسە و سەرەخۆشى لە کەسوکارى قوربانیان دەکەین و هاوخەمیانین، هەروەها هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لایەنە پەیوەندارەکانى هەرێمى کوردستان خەریکى لێکۆڵینە و بەدواداچوونى جددین بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەران و بەسزاگەیاندنى یاسایییان، بە هیچ شێوەیەکیش ڕێگە نادرێت ئارامى و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان بشێوێنرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com