ئەردۆغان لەبارەی رووداوەکەی هەولێر هەڵوێستی خۆی راگەیاند

0

نوچە: ئاژانسەکان

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی تەقەکردن لەنێو رێستۆرانتێکی هەولێر، کارمەندێکی کۆنسووڵخانەی تورکیا کوژرا و سەرۆکۆماری تورکیاش دەڵێت “لە پەیوەندیداین بۆ دۆزینەوەی تاوانباران بە زووترین کات”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە توویتێکدا رایگەیاند، ئیدانەی هێرشەکەی سەر کارمەندانمان لە هەولێر دەکەین و لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیداین بۆ دۆزینەوەی تاوانباران بە زووترین کات.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند “ئەمڕۆ (چوارشەممە ١-٧-٢٠١٩) لە رێستۆرانتێکی شاری هەولێر رووداوێکی تەقەکردن روویدا، کە بەداخەوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی کارمەندێکی کۆنسووڵخانەی تورکیا و هاووڵاتیەک و برینداربوونی یەکێکی دیکەش”.

ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لەو بارەیەوە رایگەیاند “سەرەخۆشیمان بۆ کەسوکاری ئەو کارمەندەی لە هێرشەکەی هەولێر گیانی لەدەستداوە. لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و وەڵامی پێویستمان بۆ ئەو هێرشە دەبێت”.

بەپێی زانیارییەکان، تەقەکردنەکە نزیک کاتژمێر ٢ـی دوانیوەڕۆ روویداوە، کەسێک بە دوو دەمانچە تەقەی لە کارمەندانی کۆنسوڵخانەی تورکیا کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com