نوچە: ئاژانسەکان
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، وەڵامی پێویستمان بۆ هێرشەکەی هەولێر دەبێت.
ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند “سەرەخۆشیمان بۆ کەسوکاری ئەو کارمەندەی لە هێرشەکەی هەولێر گیانی لەدەستداوە. لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و وەڵامی پێویستمان بۆ هێرشەکەی هەولێر دەبێت”.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی تەقەکردن لەنێو رێستۆرانتێکی هەولێر کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، کارمەندێکی کۆنسووڵخانەکەیان کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکان، تەقەکردنەکە نزیک کاتژمێر ٢ـی دوانیوەڕۆ روویداوە، کەسێک بە دوو دەمانچە تەقەی لە کارمەندانی کۆنسوڵخانەی تورکیا کردووە.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند “ئەمڕۆ لە رێستۆرانتێکی شاری هەولێر رووداوێکی تەقەکردن روویدا، کە بەداخەوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی کارمەندێکی کۆنسووڵخانەی تورکیا و هاووڵاتیەک و برینداربوونی یەکێکی دیکەش”.