راگەیێندراوی ئاسایشی هەولێر لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکە

0

نوچە

ئاسایشی هه‌ولێر له‌ باره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردن له‌ چێشتخانه‌یه‌كی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

ئەمڕۆ لە رێستورانتێکی شاری هەولێر رووداوێکی تەقە کردن روویدا، کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاوڵاتیەک و برینداربوونی یەکێکی دیکەش.

ئێمە لە کاتێکدا ئەم رووداوە بە تووندترین شێوە شەرمەزار دەکەین و هاوخەمی خۆشمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبڕین. لەهەمانکاتدا هاووڵاتیانی هەولێر و بە تایبەتیش دیپلوماتکاران دڵنیا دەکەینەوە، کە رێگە نادەین دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدرێت. لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن. 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

17/7/2019

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com