بەشیر حەداد مەرجەکانی رادەستکردنی نەوتی هەرێم ئاشكرا دەکات

0

نوچە: سی. ئێن. ئێن

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەرجێک ئامادەیە، کە نەوتی خۆی رادەستی بەغدا بکات، کە بەغدا هەموو پشک و ئیمتیازاتی یاسایی خۆی لە بودجەی ٢٠١٩ رادەست بکرێت.

بەشیر حەداد، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، وێڕای ئاماژەدان بە سەردانی شاندی هەریم بۆ بەغدا بە سەرۆکایەتی مەسروی بازرانی، دیدار و گفتوگۆکانی دوو لایەن بە ئەرێنی هەڵسەنگاند و گوتیشی، بەغدا بۆ چارەسەری کێشەکانی لە گەڵ هەولێر جیدییە.

بە گوتەی بەشیر حەداد، لە داهاتوویەکی نزیکدا، شاندەکانی دوولایەن کاروبارەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەستپێدەکەن، کە بریتین لە کێشە داراییەکان، نەوت و ناوچە جێناکۆکەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com