واشنتۆن: ئێران ناچارە دانوستان بکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی جولای، جەختی کردەوە لەوەی، کە ئێرانییەکان تەنها دوو بژاردەیان لە بەردەم دایە، یان دەبێ ئامادەی دانوستان بن یان ئەوەی، کە خۆیان بۆ سزا و گەمارۆی توندتر ئامادە بکەن،سەرباری ئەمەش تا ئیستا دژایەتی دانوستانیان کردووە.

مۆرگان ئۆرتگاس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی گوتی، کە واشنتۆن تاکوو ئیستا هیچ پەیامێکی لە لایەن ئێرانەوە پێنەگەیشتووە، کە بیسەلمێنی خوازیاری گفتوگۆن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتیڕانی لە ئاوەکانی کەنداو و گەرووی هۆرمۆز گوتی “چیدی ناتوانین سەرکێشیەکانی ئێران قووڵ بکەین، واشنتۆن بە تەنهایی دەتوانێ  لە ئازادی کەشتیڕانی لە ئاوەکانی کەنداو بەرگری بکات، بەڵام هەوڵمان ئەوەیە ئەم کارە بە هاوکاری لە گەڵ هاوپەیمانانمان ئەنجام بدەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com