نوچە
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ مەسرور بارزانی لەسەر چارەسەركردنی دەستوورییانەی كێشەكان رێككەوتوون و ھەردوولاش خواست و نیازپاكییان نیشانداوە.
بەگوێرهی زانیارییەکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی حکوومەتی عێراق لهسهر پێکهێنانی چەند لێژنەیەکی تەکنیکی بۆ دیاریکردنی سەرجەم کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چۆنیەتی چارەسەر کردنیان رێککەوتوون.
عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنفرانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەی خۆیدا رایگەیاند: لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری، ھەردوولا بە راشكاوانە باسیان لە كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا كردووە. ئاماژە بەوەش دەكات، خواستێكی دوو لایەنە ھەیە لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان و سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش خواستێكی راستگۆیانەی ھەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و رۆحی ھاوكاری لە نێوان ھەولێر و بەغدا.
عادل عەبدولمەهدی راشیگەیاندووە، هەرێمی کوردستان و عێراق بە یەکەوە ئەو وڵاتەیان بنیاتناوەتەوە لەدوای رووخانی رژێمی سەدام و دانیشی بەوەداناوە، کە کێشەی جۆراوجۆر لەنێوان هەردوولا هەن و پێویستە چارەسەر بکرێن.
عهبدولمههدی ئاماژهی بهوه داوه، کە گرنگ ئەوەیە نیازێکی باش بۆ چارەسەری ئەو کێشانە هەیە، بۆیە پێشنیازکراوە کە هەردوولا بەجیا رەشنوسێك ئامادەبکەن، بۆ خستنەڕووی کێشەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بەپێی دەستووری عێراق بۆ کێشەکان.