نوچە: ئاژانسەکان
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دەڵێت، هه‌ر بڕیارێك له دژی ئه‌نقه‌ره هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی نوێی وزه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست چڕتر ده‌كاته‌وه.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتبووی، بڕیاره‌كانی ئه‌وروپا بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئاوه‌كانی قوبرس ده‌ستی به گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و وزه‌دا كردووه، دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و سزایانه هیچ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌رده‌ومیدانیان به چالاكییه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وزه له ناوچه‌كه نابێت.
مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری سكۆبیای پایته‌ختی مه‌گدۆنیای باكوور، رایگەیاند: له نزیكترین كاتدا وڵاته‌كه‌ی چواره‌م كه‌شتیی بۆ گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و گاز ره‌وانه‌ی ئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست ده‌كات و چالاكییه‌كانیان له‌و ئاوانه زیاتر ده‌كات.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، کە یه‌كێتی ئه‌وروپا سزای به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی نوێی وزه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، كه به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی قوبرس داده‌نرێت.
دوای ئه‌وه‌ی توركیا ماوه‌یه‌كه هه‌وڵه‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی نوێی وزه له ئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست، كه به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری قوبرس داده‌نرێت، دوێنێ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا كۆبوونه‌وه و بڕیاری سه‌پاندنی سزای ئابوورییان به‌سه‌ر توركیادا ده‌ركرد.
هه‌روه‌ها بڕیاردرا، یه‌كێتی ئه‌وپا هاوكارییه داراییه‌كانی بۆ توركیا كه‌م بكاته‌وه و دانوستانه‌كانی په‌یمانی ئاسمانیش له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره راده‌گیرێن و دیداره‌كانیش له ئاستی باڵادا له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره هه‌ڵده‌په‌سێرن و رێگه‌ش به بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وروپا نادرێت، پاره به قه‌رز بداته توركیا.
یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداریشی دایه توركیا، كه ئه‌گه‌ر ده‌ست له گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و گاز له ئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌ڵنه‌گرێت و له‌سه‌ر پێشێلكردنی سه‌روه‌ری قوبرس به‌رده‌وام بێت، سزای دیكه‌ش به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا ده‌سه‌پێنێت، كه كۆمپانیاكانی گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ش له‌و سزایانه به‌ده‌ر نابین.