نوچە
لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك، هێزو لایەنە سیاسییە کوردییەکان یەك بۆچونيان ههیه و له ئهگهری ئهو ههنگاوه ههڵوێست وهردهگرن و هەڕەشەی جوڵاندنی شەقامیش لەو شارە دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، مشتومڕێکێ نوێی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوك، لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکە لە پەرلەمانی عێراق، کورد و تورکمانی هاوهەڵوێست کردووە و عەرەبی سوننەش بەتەنها لە بەرەیەکی دیکەن.
ئەم هەوڵانە تازە سەریان هەڵداوە، بەتایبەت دوای ئەوەی پارتی و یهكێتی گەشتوونەتە بۆچونێکی هاوبەش، تاکو بە رێگهی ئەنجومەنی پارێزگا، پارێزگارێکی نوێ بۆ شارەکە هەڵبژێرن.
ئێستا ژمارەیەك پەرلەمانتاری سوننە لە عێراق، واژۆیان کۆکردووهتەوە و دەیانەوێت ئەنجوومەنی پارێزگای كهركوك هەڵبوەشێننەوە و پارێزگارە بەوەکالەتەکەش (راکان جبووری) لە کارەکەی بەردەوام بێت.